داعش بەرپەرسیارێتی پێکانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هەسەدە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لەئەستۆ دەگرێت
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رێگەی میدیای نزیک لە خۆیانەوە، بانگەشەی ئۆپەراسیۆنێکیان کرد کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی کردۆتە ئامانج، لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هەسەدە کە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون، شەهیدبوون لە ڕۆژئاوای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کە نزیکە لەو رێکخراوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “چەکدارانی داعش بۆمبیکی چێنراویان لەسەر ئۆتۆمبێلێکی چوارتایەی هێزەکانی هەسەدە تەقاندەوە لە نزیک ناوچەی حاوی ئەلحیسان لە دووری 20 کم لە رۆژئاوای دێرەزور”
ئهعماق ئاماژهی بهوهشكرد “تهقینهوهكه ئۆتۆمبیلهكهی لەکار خستووە و دوو ئهندامیش کوژراون كه لهناویدا بوون”.
لەم دواییانەدا، لە گوندەواری دێرەزور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆرکردن بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەندامانی هەسەدە و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتی خێڵەکان و دانیشتوانی مەدەنی هەیە، سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیپێکردووە.
دوێنێ شەممە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجکردن و بریندارکردنی ئەندامێکی هەسەدە لە شارۆچکەی بەسیرە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، راگەیاند.