عێراق وادەی گێڕانەوەی هاوڵاتیانی لە کامپی هۆلەوە دواخست
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی عێراق گێڕانەوەی عێراقییەکانی لە کامپی هۆل لە باکووری حەسەکە و ئەندامانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستبەسەرکراون، بەرەو عێراق دواخست.
سەرچاوەیەکی کارگێڕی لە کامپەکەوە رایگەیاند، “ئەو گەشتە کە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجام بدرێت، لە لایەنی عێراقییەوە دواخراوە تا ئاگادارکردنەوەی دیکە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت”.
بڕیاربوو ئەمڕۆ 175 خێزانی عێراقی بگەڕێنێتەوە کە ژمارەیان 606 کەسە، لەگەڵ 50 دەستگیرکراوی عێراقی ڕێکخراوی “داعش” لە زیندانەکانی حەسەکە، کە 3 سەرکردەی ژنیان تێدایە ، بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆسەی تۆمارکردنی تاک و خێزان و داتاکانیان لەلایەن کامپەکەوە تەواو بووە، چاوەڕێی ئەوە دەکات کە وادەیەک لە لایەنی عێراقییەوە دیاری بکرێت بۆ گێڕانەوای ئاوارەکان لە کامپی هۆلەوە”.
ئەمەش لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی عێراقدایە، بە سەرپەرشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ گەڕاندنەوەی دەستگیرکراوان و خێزانەکانیان لە کەمپی هۆلەوە بۆ عێراق.