بەئامانجگرتنی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە رۆژهەڵاتی حومس

دێڕەزوور– نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، لە بیابانی “سوخنە” لە رۆژهەڵاتی حومس لە ناوەڕاستی سوریا، پاسێکی نەفەرهەڵگر کرایە ئامانجی مووشەکێک، کە لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە ئاراستەکرابوو، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شارۆچکەی “سوخنە” لە رۆژهەڵاتی حومس رایگەیاند، پاسێکی نەفەرهەڵگر بە سەرنشینەوە ە لە دیمەشقەوە بەرەو دێرەزوور دەهات، لەکاتی گەشتنیدا بە رێگای سەرەکی “بادیەسوخنە”، مووشەکێکی بەرکەوت، بەبێ ئەوەی ناسنامەی ئەو لایەنە بزانێت کە پاسەکەی کردۆتە ئامانج.

سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەهۆی ئامانجگرتنەکەوە، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە کە سەرجەمیان خەڵکی دێرەزۆرن و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، بریندارەکان دەستبەجێ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە شاری تەدمر لە ناوەڕاستی سوریا و لە دۆخێکی تەندروستی “زۆر مەترسیدار”دان.

ئامادەکردنی: ماهیر مستەفا –  داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان