سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هاشم هاشمی کەسایەتیی دیاری کورد  لە تورکیا دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

ڕۆژی دووشەممە لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە هاشم هاشمی کەسایەتی و سیاسەتمەداری دیاری کورد و پارلەمانتاری پێشووی تورکیای کرد.

بەپێی بارەگای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی تورکیا و دوایین پێشهاتەکان ئاڵۆگۆڕ کرا و، جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی هەردوولا کرایەوە.