پارێزگای لازقیە لیستی ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە
لازقیە – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە پارێزگاری لازقیە، لیستی ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کەبەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەو شارەوە زیان بە موڵک و ماڵیان گەیشتووە.
لیستی یەکەم گەیشتە 537 ناو، شاری لازقیە 296 و جەبەل 241 کەس بوون، بینا مۆڵەتپێدراوەکانی بە بڕیاری دەرکردن یان لە تۆماری کاتیدا لەخۆگرتبوو، بەمەرجێک ناوی باقی کەسە زیانلێکەوتووەکان لە هەموو ناوچەکان دەربکرێت یەک لە دوای یەک و بە شێوەیەکی وەرزی.
عامر ئیسماعیل هیلال پارێزگاری لازقیە رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی کە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و داتای زیانلێکەوتووان پێکهێنراوە بەردەوامە لە کارەکانی لە پشکنین وبەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و داتاکانی خانووبەرەی هەموو ئەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەر ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە و ژمارەی خانووبەرەکانیان وەرگیراوە و ناویان لەو لیستانەدا نەهاتووە، مافی خۆیانە لە ماوەی 90 ڕۆژدا لە بەرواری دەرچوونی ئەو لیستە داواکارییەک پێشکەش بە قایمقامیەتی شارەکە بکەن، بەپێی ئەو فۆرمەی کە لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتەوە پەسەندکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکان.
هیلال ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ناوانەی لە لیستەکەدا هاتووە، مافی سوودمەندبوونیان هەیە لەو لێخۆشبوون و یارمەتییانەی کە بە فەرمانی یاسایی ژمارە ٣ گەرەنتی کراوە.