سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی هەڵبژاردنی تورکیاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەولێر- نۆرس پرێس

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)  لە پەیامێکسدا بۆ کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان لە تورکیا و باکوری کوردستان، رایگەیاند، سندوقەکانی دەنگدان و بۆردەکانی هەڵبژاردن بەجێ مەهێڵن، و دەشڵێت، بەدڵنیاییەوە ئۆپۆزسیۆن لە پێشە و قۆناغی یەکەم کۆتایی دێت.

ئەمشەو سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند، هەرگیز سندوقەکانی دەنگدان و بۆردەکانی هەڵبژاردن بەجێ مەهێڵن، تەنانەت ئەگەر چەند ڕۆژێکیش بخایەنێت تا ئەنجامەکان یەکلایی دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەدڵنیاییەوە ئۆپۆزسیۆن لە پێشە و قۆناغی یەکەم کۆتایی دێت، دەنگەکانتان بپارێزن، هەمو تورکیا سەردەکەوێت.