بەرزکردنەوەی نرخی تۆنێک سووتەمەنی بۆ کەرتی تایبەت بوو بە 3 ملیۆن و 335 هەزار لیرەی سوریی

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی ئایاری 2023، حکومەتی سوریا نرخی تەنێک سووتەمەنی بۆ کەرتی تایبەت بەرزکردەوە بۆ سێ ملیۆن و 335 هەزار لیرەی سوریی، بۆ کەرتی گشتیش بۆ دوو ملیۆن لیرە.

نرخی نوێ بەگوێرەی بڕیارێک بووە کە نۆرس پرێس کۆپییەکی دەستکەوتووە، کە لەلایەن کۆمپانیای سووتەمەنی بۆ هەڵگرتن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی “سووتەمەنی” دەرچووە، کە ژمارە 1103 بووە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، نرخی فرۆشتنی یەک تۆن سووتەمەنی 3 ملیۆن و 335 هەزار لیرەیە بۆ کەرتی تایبەت بە پارەی گواستنەوەشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی ماددی بۆ کەرتی گشتی تەنها دوو ملیۆن لیرەی سورییە.

ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئایارەوە دەست بە کارکردن دەکات لەسەر ئەم بڕیارە تاوەکو ئاگادارکردنەوەی زیاتر، هەروەها کارکردن لەسەر بڕیارە کۆنەکە و هەموو ئەو شتانەی کە دژایەتی دەکەن هەڵدەوەشێنەوە.