هەولێر- نۆرس پرێس
لە ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، خۆشحاڵين به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداريى تيمى وه‌زاريى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له حكوومه‌ت.
هەروەها سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، هیوادارین ئه‌مه ببێته ده‌ستپێك و هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان.
لە کۆتاییدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زياتر هه‌رێمى كوردستان پێويستى به كۆده‌نگى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى هه‌يه. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه له كار و هەوڵەکانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و پشتيوانى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ببێته هۆى به‌هێزبوونى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.