پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا کۆتایی هات، پرۆسەی ژماردن دەستیپێکرد

دیمەشق – نۆرس پرێس

رێک لە کاتژمێر پێنج بە کاتی تورکیا دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە وڵاتە داخران، پڕۆسەی ژماردن دەستپێکرد، کە رەنگە تاوەکو درەنگانی ئەمشەو بەردەوام بێت.

ئەمرۆ کاتژمێر 8ی بەیانی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وپەرلەمانی تورکیا دەستپێکرد و کاتژمێر 5ی ئێوارە کۆتایی هات، کە دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی و 600  ئەندامی پەرلەمان دەنگی خۆیاندا.

زۆرجار ئەنجامی بەرایی (نافەرمی) پێش نیوەشەوی رۆژی هەڵبژاردن ئاشکرادەکرێت، تاوەکو ئێستا زانیاریی دروست سەبارەت بە رێژەی بەشداریکردن لە دەنگداندا رانەگەیەندراوە.

64 ملیۆن هاوڵاتی تورکیا مافی دەنگدانیان لەم خولی هەڵبژارندا هەبووە.

لە ئێستادا ناوخۆی تورکیا و جیهان، چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن بەهۆی کاریگەرییەکانیان لەسەر دۆخی گشتی و کەرتەکانی ناوخۆ و هەروەها سیاسەتی دەرەوەی وڵات، ئەمەش دوای دوو دەیە لە دەسەڵاتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا.