وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان : هەرێمی كوردستانی عێراق خۆی بە دووراو نازانێت لە ڕێككەوتنی نەوتیدا

هەولێر- نۆرس پرێس

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستانی عێراق خۆی بە دووراو نازانێت لە ڕێككەوتنی نەوتیدا كە 4 نیسان لە بەغدای پایتەختی عێراق واژۆی كردبوو.

ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فرانس پرێسی راگەیاند، حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی هەردوولایان لەو رێککەوتنەی نێوانیان لەسەر پرسی نەوت براوەن.

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە سەرۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێمیش بووە راشیدەگەیەنێت، نرخی فرۆشتنی نەوت چەند بەرز ببێتەوە، ئەو كات بەشداری هەرێمی کوردستان لە میزانییەی عێراق بەرز دەبێتەوەو ئەمەش فشاری دارایی هەرێم لە سەر بودجەی عێراق كەمدەكاتەوە.

بەپێی ئابوریناسان ئەمە وەک ئاماژەیەکە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە كە پێشتر 10 تا 12 دۆلار كەمتر لە نرخی جیهانی دەفرۆشرا.