هەولێر- نۆرس پرێس
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاریگەری خۆڵبارین لەسەر ناوچەکەمان کەم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری ئەو خۆڵبارینەی کە ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە ئێستا مەودای بینین لە ناوچەکەمان کەم بووەتەوە.
مەودای بینینی لە شاری هەولێر و ناوچەکانی دەوربەری لە 6 بۆ 7 کیلۆمەتر لە سلێمانی 6 کیلۆمەتر، لە دهۆک و زاخۆ 8 بۆ 9 کیلۆمەتر، لە کەرکووک و دووز و چەمچەماڵ لەنێوان 1 بۆ 4 کیلۆمەتر.
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا کە پێشبینی دەکرێت کاریگەری خۆڵبارینەکە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا لەسەر ناوچەکەمان کەم ببێتەوە.