بەرێوبەرایەتی خۆسەر: داخستنی دەروازەی سێماڵکا بڕیارێکی  تاکە کەسیە

رەقە – نۆرس پرێس

رۆژی شەممە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بڕیاری داخستنی دەروازەی پێشخابوور- سێماڵکا بەبێ ئەوەی لە وردەکارییەکان ئاگاداربکرێینەوە، دایانخستووە.

لە بەیاننامەیەکدا، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان بڕیاری داخستنی دەروازە بە کارێکی هەڵەزانی، بەکارهێنانی ئەو دەروازە بۆ ئامانجە سیاسییەکان کارێکی ناڕەوایە چونکە دەروازەکە بۆ کاری مرۆیی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەکارهاتووە.

 ئەمڕو شەممە، بەرپرسێکی ئەمەریکی کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریادا کاردەکات، بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاند، لە گەڕی دووەمی نێوەندگیری ئەمەریکا  لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان بۆ کردنەوەی دەروازەکە بە ئەرێنی وەسفکرد.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: زانا عەلی