نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دیمەشق دەکات وادەی گەیاندنی هاوکارییەکان لە دوای بوومەلەرزەکە درێژ بکاتەوە
دیمهشق – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، 12ی ئایاری 2023، ماڵپەڕی “سویس ئینفۆ” رایگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە حکومەتی سوریا کردووەرڕەزامەندی خۆی درێژ بکاتەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانی لە ڕێگەی دوو دەروازەوە دوای بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات.
سایتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی دەروازەکانی باب سەلام و ئەلراعی بۆ ماوەی سێ مانگ، کە لە 13ی شوباتەوە دەستپێدەکات، هەفتەیەک دوای بوومەلەرزەکە، کە زیاتر لە 50 هەزار کەس لە تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستدا.
رۆژێک پێش تەواوبوونی مۆڵەتی ترانزێتی هاوکارییەکان، جێنس لیریکی، گوتەبێژی فەرمانگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی رایگەیاندووە، کە داوای درێژکردنەوەی ئەو وێوشوێنە تایبەتانەی کردووە کە دوای بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات گیراونەتەبەر بۆ بەردەوامبوون لە ئاسانکاری بۆ وەڵامدانەوەی مرۆیی بۆ هەمووان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.”
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان بنیاتنەر بوون، بەڵام سەبارەت بە ئەگەری رەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەکە، حکومەتی سوریا وەڵامی ئەو پرسیارانەی نەدایەوە کە لە رێگەی ئیمەیڵەوە بۆی نێردراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لە نیویۆرک و دانوستانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەو بابەتە گوتی: “پێناچێت وادەی یارمەتییەکان درێژ بکرێتەوە.”
دوێنێ، هەینی، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بەردەوام بێت لە پرۆسەی گەیاندنی هاوکاری لە رێگەی دەروازەکانی “باب ئەلسەلامە و ئەلراعی”، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا حکومەتی سوریا رەزامەندی خۆی درێژکردنەوەی دەدات یاخود نا.