رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: قاهیرە چاوپۆشی لە داواکاری واشنتۆن دەکات لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی رووسیا بۆ سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایکردووە، کۆماری میسر داواکارییەکی ئەمریکای رەتکردووەتەوە بۆ داخستنی ئاسمانی رووسیا بەڕووی گەشتەکانی رووسیا بۆ سوریا، بەو پێیەی واشنتۆن پێی وایە رەنگە مۆسکۆ ئەو چەکانە بگوازێتەوە بۆ ئەوەی لە شەڕی ئۆکرانیا بەکاریبهێنرێت.

رۆژنامە ئەمریکییەکە بە گێڕانەوەی سەرچاوەکانی حکومەتی ئەمریکا و میسر بڵاویکردەوە، میسر پابەند نەبووە بە داواکارییەکەی ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی گەشتی فڕۆکە رووسیەکان کە بەرەو سوریا دەڕۆن.

رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا کە ئێوارەی رۆژی هەینی، 12ی ئایاری 2023، بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوەدا کە پێشتر ئەمریکا داوای کردبوو، ئەگەری فڕینی فڕۆکە رووسییەکان کە لە تورکیا و ئوردن و عێراقەوە بەرەو سووریا دەچن و لە سووریاوە دەگەڕێنەوە، سنووردار بکرێت.

ئیدارەی ئەمریکا پێی وایە کە رەنگە رووسیا چەک لە سوریاوە بگوازێتەوە بۆ بەکارهێنانی لە ئۆکرانیا،بەڵام گەشتەکان بەردەوام بوون لە گرتنەبەری رێگاکانی لادان لە ئاسمانی میسردا.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، نوێنەرانی ئیدارەی ئەمەریکا لە مانگی شوبات و ئازاردا تانەیان لە میسر داوە و داوای قەدەغەکردنی ئەو گەشتانەیان کردووە، بەڵام ئەم داوایە لە قاهیرە پشتگوێ خراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر لەسەر ئەم پرسە بدات.