هێزە عێراقییەکان هێرشی داعشیان لە هەولێر پووچەڵکردەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، 12ی ئایاری 2023، هێزە عێراقییەکان هێرشێکی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی گوێر لە قەزای مەخموور لە پارێزگای هەولێر پووچەڵکردەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق به ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “ئەمڕۆ گروپێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کرده سەر ناوچه ی گوێری سەر بە قەزای مەخمور و هێزەکانی پاراستنی ناوچەکه رووبەڕوویان بووەتەوە و ناچاریان کردوون هەڵبێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستاش هێزی پاراستنی ناوچەکە لە گوندی کەپران کە سەر بە هەمان ناحیەیە، بە دوای گروپێکی دیکەی رێکخراوەکەدا دەگەڕێن.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردوو، هێزە عێراقییەکان ئەندامێکی داعشیان لە بەغدا دەستگیرکرد، لەبەر ڕۆشنایی گەشەکردن و ئۆپەراسیۆنەکانی رێکخراوەکە لەم دواییانەدا، سەرەڕای ئەو ڕێوشوێنە توندانەی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگەوە گیراونەتەبەر.