وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا : بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ئەولەیەتی کارەکانی واشنتۆنە لە سوریادا

دیمەشق – نۆرس پرێس

 رۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرورستی داعش ئەولەیەتی کارەکانی ئەمەریکایە لە سوریا.

فێدانت باتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، شەڕی داعش لە سوریا لە ئەولەیەتی کارەکانی  واشنتۆنە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا توانی دوو سەرکردەی داعش لەناوببات، هەروەها بەردەوامیش گوڕز لە ڕێکخراوەکە دەدات.

ئەمەریکا ساڵانێکە سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە سوریا، ڕێکخراوی داعش لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین کردەوەی لە عێراق و سوریا و ئەفریکا ئەنجامداوە و تێیدا دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی