ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بە بەرپرسیار دەزانێت لە داخستنی دەروازەی پێشخابور- سێماڵکا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا ڕایگەیاند، کە بەرێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان بەرپرسیارە لە داخستنی دەروازەی سنوری پێشخابور – سێماڵکا لە نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و رۆژئاوای کوردستان.
ئەنجومەنی نیشتمانی ئاشکرایکرد، کە بەرێوبەرایەتی خۆسەر رێگری لە سەرکردەکانیان بۆ ناو هەرێمی کوردستاندا کردووە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی مەلا مستەفا بارزانی.
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرێوبەرایەتی خوسەری سەر بە پارتی یەکێتی دیموکرات ماوەیەکە ئەجێندا سیاسییەکانی خۆی بەسەر هاووڵاتیان و سەرکردەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردیدا دەسەپێنێت، بۆ ماوەی ساڵێکە ڕێگری لە پەڕینەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان و وڵاتانی تر دەکات.
بەرێوبەرایەتی خۆسەر تا ئێستا، هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر تۆمەتەکانی جڤاتی نیشتمانی کوردی نەداوە.
لە بەیاننامەیەکدا، ئەنجومەنی نشتیمانی داوا لە هێزە سیاسیەکان و کۆمەڵایەتییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات کە فشار بخەنە سەر بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ ئەوەی ئەو پێشێلکارییانە ڕابگرن و دەروازەکەش بۆ هەموو لایەک بکەنەوە.
دوێنێ پێنجشەممە، سەرچاوەکان لە دەروازەی سێماڵکای دیوی سوریا بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، بەرێوەبەرایەتی دەروازەی پێشخابوور ئاگاداری کردوونەتەوە کە دەروازەکە دابخەن بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن.
نۆرس پرێس لە سەرچاوە ئاگادارەکان زانیویەتی، کە هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ کردنەوەی دەروازەکە هیچ ئەنجامێکی نەبوو، هەروەها لایەنی ئەمەریکی ڕایگەیاند کە پێویستە هەردوو حزبی کوردی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان بەگفتوگۆ چارەسەر بکەن.