کشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە رکابەرێتی سەرۆکایەتی تورکیا

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، موحەرەم ئینجە، کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا، کشانەوەی خۆی لە رکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا راگەیاند، ئەوەش دوو رۆژ پێش وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بەمەش تەنها سێ کاندید لە گۆڕەپانی چارەنووسسازدا مانەوە.

کشانەوەی موحەرەم ئینجە، سەرۆکی پارتی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆن، کە بەمدواییانە لە ساڵی 2021دا دامەزرا، رەنگە چانسی پاڵێوراوی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن، کەمال کلیچدارئۆغڵو زیاتر بکات، لە بەرامبەر سەرۆک کۆماری ئێستا، رەجەب تەیب ئەردۆغان.

پێش کشانەوەی، ئینجە یەکێک بوو لە چوار کاندیدەکەی دەنگدانەکە، لەگەڵ ئەردۆغان و کەمال کلیچدارئۆغڵو، نەیارە سەرەکییەکەی و سینان ئۆگان.

لە راپرسییەکی پێش هەڵبژاردنەکاندا، دەرکەوت کە ئەردۆغان بە رێژەی زیاتر لە پێنج خاڵ لە دوای کلیچدارئۆغڵوەوەیە.

ئینجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، لە پێناو وڵاتەکەیدا دەکشێتەوە.

ئەو راپرسیانەی دوێنێ پێنجشەممە بڵاوکراونەتەوە، مەزەندەیان کردووە کە ئینجە بتوانێت 1% بۆ 2%ی دەنگەکانی تورکیا بەدەستبهێنێت.

ئینجە ئاماژەی بەوەشکرد، پارتەکەی لە کێبڕکێی پەرلەماندا دەمێنێتەوە، داوای لە لایەنگرانی کرد لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا دەنگ بە پارتەکەی بدەن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر