هیومان رایتس وۆچ هۆشداری دەدات لە دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی ئایاری 2023، هیومان رایتس وۆچ هۆشداریدا، لە ئەگەری ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی تورکیا.
هیومان رایتس وۆچ دەڵێت: “لەکاتێک کە دەنگدەرانی تورکیا روو لە سندوقەکانی هەڵبژاردن و دەنگدان دەکەن ترسی ئەوە هەیە کە حکومەتی تورکیا لەرێگەی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانەوە یاری بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە بکات.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا هەیە.
رێکخراوەکە داوای لە حکومەتی تورکیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە، ئازادی رادەربڕین و مافە تایبەتمەندییەکانیان بپارێزن.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئەمڕۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند، ئەگەر سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا لەو هەڵبژاردنەدا کە سێ رۆژی دیکە بەڕێوە دەچێت، بدۆڕێت، ئۆپۆزسیۆن رووبەڕووی قۆناغێکی سەختتر دەبێتەوە و لایەنەکانی ئەم حوکمەی ئێستا بەردەوام دەبن لە وروژاندنی رق و کینە، بەتایبەتی دژی کورد، بەهۆی نەبوونی بەرنامەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن بۆ سنووردارکردنی.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، کە بە یەکێک لە ئالۆزترین هەڵبژاردن لە مێژووی تورکیا دادەنرێت، کێبرکێی توند لە نێوان سەرۆکی هاوپەیمانی جومهور، سەرۆکی ئێستا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و رکابەرەکەی، سەرۆکی هاوپەیمانی میللەت، کەمال کلیچدار ئۆغڵو بەردەوامە، راپرسییەکان دەریانخستووە کە رێژەی دەنگەکانی هەردوو کاندیدەکە لەیەک نزیکن، کلیچدارئۆغڵو بە جیاوازییەکی کەم پێش ئەردۆغان کەوتووە.