کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەک ئامادە کرد بۆ ڕێگریکردن لە دانپێدانانی واشنتۆن بە بەشار ئەسەد وەکو سەرۆکی سوریا
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەردوو پارتەکانی کۆماری و دیمۆکراتی ئەمرۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 بڕیاریاندا، پڕۆژە یاسایەک ئامادە بکەن کە ڕێگری بکات لە دانپێدانانی واشنتۆن بە بەشار ئەسەد وەکو سەرۆکی سوریا.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئامانجی پڕۆژە یاسایەکە ئەوەیە کە واشنتۆن بتوانێت سزا بسەپێنێت بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو وڵاتانی کە دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لە گەڵ حکومەتی سوریا ئاسایی بکەنەوە.
هەفتەی رابردوو وڵاتانی عەرەبی بریاڕیاندا بە گەڕانەوەی سوریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی، دوای ئەوەی بۆ زیاتر لە 10 ساڵ ئەندامێتی سوریا لە نێو کۆمارەکەدا راگیرابوو، ئەم هەنگاوی وڵاتانی عەرەبی لە چوارچێوەی هەوڵێکی هەرێمی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەسەد، واشنتۆنێش رەختەی لەو هەنگاوە گرت.
وەک کاردانەوەیەک بۆ هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و بەشار ئەسەد، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممەی رابردوو دەستپێشخەری کرد بۆ درێژکردنەوەی سزاکانی سەر سوریا بۆ ماوەی ساڵێکی تر.