قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕی قامیشلۆ لە باکوری سوریا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە پاوەندی سوریا 9 هەزار لیرەی تێپەڕاند.
بەگوێرەی ئاڵوگۆڕی پارە لە بازاڕی شارەکەدا، نرخی یەک دۆلار گەیشتە 9 هەزار و 250 لیرە، فرۆشتن و کڕینی بە 9 هەزار و 150 لیرە مامەڵەی پێوەکرا، دوای ئەوەی دوێنێ بە 9070 پاوەند بوو.
لەکاتێکدا بەهای یەک یۆرۆ گەیشتە 9900 لیرە، و یەک گرام زێڕی عەیارە 21 گەیشتە 548 هەزار لیرە تۆمارکراوە
بەگوێرەی گوتەی ئەو کەسانەی پارە ئاڵوگۆڕ دەکەنەوە، نرخەکان شایەتی هەڵاوسان و ناسەقامگیری بازاڕن.
لە دیمەشق نرخی دۆلار بۆ کڕین گەیشتە 9150 دۆلار و بۆ فرۆشتن 9250 دۆلار، لە ئیدلب بەهای یەک دۆلار بۆ کڕین 9250 دۆلار و بۆ فرۆشتن 9150 دۆلار بووە، بەپێی ماڵپەڕی “لیرە لەمرۆدا”.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی سوریا لە حەواڵە و ئاڵوگۆڕدا بەهای پاوەندی سوریی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان کەمکردەوە، بانکەکە نرخی دۆلاری بە 7 هەزار و 800 لیرە داناوە.