چاوشئۆغڵو: بەمنزیکانە کاردەکەین بۆ ئامادەکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنی چوارشەممە، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، دانوسانە چوار قۆڵییەکان لە مۆسکۆ سەبارەت بە سوریا “بنیاتنەر” بوون، و کار دەکرێت بۆ “ئامادەکردنی نەخشەی رێگایەک” بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق.
دوێنێ چوارشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا و مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵییان لەسەر پرسی سوریا لە مۆسکۆ ئەنجامدا.
داودئۆغڵو رایگەیاند: “دانوسانە چوارقۆڵییەکان سەبارەت بە سوریا لە کەشێکی بنیاتنەرانەدا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو، هەروەها پابەندبوونمان بە یەکپارچەیی خاکی سوریا و رێبازی هاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گرنگی یەکلاییکردنەوەی سیاسی و بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیە بەبێ مەرجی پێشوەختە دووپاتکردەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆک بووین لەسەر ئامادەکردنی قۆناغ بە قۆناغی نەخشەڕێگاکە، بۆیە لیژنەیەکی تایبەت پێکدەهێنرێت کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە کارکردن دەکات”.
گوتیشی، کارەکان لەسەر ئاستی بریکاری وەزیری دەرەوە و بەرگری و نوێنەری دەزگا ئەمنییەکان ئەنجام دەدرێن.