هێزەکانی عێراق ئەندامیکی “داعش” لە بەغدا دەسگیر دەکەن
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، هێزە عێراقییەکان رایانگەیاند، ئەندامێکی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکردووە.
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی، لە راگەێنراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گواستیەوە، رایگەیاندووە، “توانیویانە ئەندامێکی داعش دەستگیربکەن کە دەستی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی بانگەشەکانی باندە تیرۆریستییەکاندا، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بەپێی مادەی چواری یاسای تیرۆر.”
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی تەکنیکی ورد بووە، هەروەها لەڕێگەی بۆسەیەکی ورد و درشتەوە کە لەلایەن دەزگاکەوە لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدای پایتەخت ئەنجامدراوە.
لە کاتێکی پێشتری دوێنێشدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لەناوبردنی 105 “تیرۆریست”یان لە ژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتە لە سەرەتای ئەمساڵەوە راگەیاند.