رووسیا ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات کە سوپای ئازادی سوریا لە ڕەقە دامەزراندووە
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە، ڕووسیا هۆشداری بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەدات سەبارەت بەدامەزراندنی “سوپای ئازادی سوریا” ئامانجی لە دامەزراندنی تێکدانی سەقامگیری سوریا و ناوچەکەیە.
ئەم هۆشدارییە لە میانی کۆبوونەوەی چوار قۆڵیدا هات کە لە مۆسکۆ لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، سوریا، ئێران و تورکیا، بەڕێوەچوو.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هۆشداریدا و ڕایگەیاند، ئەمەریکا سەرقاڵی دامەزراندنی سوپایەکە بە ناوی سوپای ئازادی سوریا، کە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری دۆخی سوریایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا دەیەوێت لەپال دەسەڵاتە کوردییە ڕاگەیەندراوەکان لە ناوچەی ئەودیوی فورات سوپایەکی چەکداری تریش دابمەزرێنێت.
لاڤروڤ ووتی، بەپێی زانیاریەکانمان، ئەمەریکییەکان دەستیان کردووە بە پێکهێنانی “سوپای ئازادی سوریا” لە دەوروبەری رەقەی سوریا، بە بەشداری “نوێنەری خێڵە عەرەبە ناوخۆییەکان، چەکدارانی داعش و تیرۆریستان.
ئاشکراشیکرد، کە مەبەستی لەدامەزراندنی ئەوچەکدارانە بەکارهێنانیانە له دژی دەسەڵاتی ڕەوای سوریا، بۆ تێکدانی سەقامگیری دۆخی وەڵات.
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان وەزیرانی دەرەوەی سوریا، ڕووسیا، تورکیا و ئێران، لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەڕێوەچوو و تیایدا جەخت لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرایەوە.