دیمەشق و بەغدا.. یاداشتێکی لێکتێگەشتن لە بواری ئاودا واژۆ دەکەن
هەولێر – نۆرس پرێس
عەون دیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەگەڵ هاوتاکەی، وەزیری ئاودێری سوریا، تەمام محەمەد رەعد، یاداشتێکی تەکنیکی هاوبەشیان لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە بواری ئاودا واژۆکرد.
وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە وەزیری ئاودێری سوریا بە نوێنەرایەتی تەمام محەمەد رەعد وەزیری ئاودێری سوریا، کۆنووسی هاوکاری تەکنیکی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو لیژنەی نیشتمانی لە بەرنامەی نیشتمانی حکومی هایدرۆلۆجیدا، واژۆکرد.
وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق راشیگەیاند که لێکتێگەیشتنێکی روون له بەڕێوەبردنی رووباری فوراتدا هه یه که له نێوان هەردوو وڵاتی (تێپەڕ پیایاندا) و تورکیا(سه ڕچاوه که)دا.
پرسی وشکبوونەوەی رووبارەکانی دیجلە و فورات وایکرد کە عێراق دانوستان لەگەڵ تورکیا بکات بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو دوو رووبارە.
لە میانی مەراسیمی واژۆکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگاکانی پەرەپێدانیان لە ماوەی درێژخایەندا تاوتوێ کران.
هەردوولا ستایشی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان و بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.
رووبارەکانی دیجلە و فورات لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرن و بە سوریادا تێدەپەڕن، کە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، زیانەکان لە کۆبانێوە دەست پێدەکەن و تا سەر سنووری عێراق لە ئەلبوکەمال دەکشێت.
یەکشەممەی رابردوو، لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاودا لە بەغدا، تیشک خرایە سەر مەترسییەکانی وشکەساڵی کە ساڵانێکە عێراقی گرتووەتەوە، کە تادێت بەهۆی وشکبوونەوەی رووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە خراپتر دەبێت.
هەروەها تەمام رەعد وەزیری سوریا و شاندی یاوەری بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.
پێش توانەوەی بەستەڵەکی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق لە حکومەتی پێشوودا رایگەیاند کە وەک بریکارێک بۆ سوریا لەگەڵ تورکیا دانوستان دەکەن.
لە یاداشتە دووقۆڵییەکەی دوێنێی نێوان وەزیرانی سوریا و عێراقدا جەخت لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی زانیاری و داتا و بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ خزمەتکردنی هەردوولا کرایەوە.
عێراق داوا لە تورکیا دەکات پابەندی ئەو رێککەوتنانە بێت کە پێشتر هەبوون لە بەردانەوەی بڕی پێویستی ئاو بۆ ناو رووباری فورات کە بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەسەریان کراوە، دەبێت 500 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا، لە سنووری تورکیا و سوریاوە بێتە ناو رووبارەکەوە لە خاکی عێراقدا.
وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق داوای کرد، کە بەردەوام بن لە هاوکاری بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان و بەدەستهێنانی مافی ئاو و بە هاوبەشی لەم چوارچێوەیەدا کار بکەن.