“مەسەدە” پێشوازی لە رۆڵی عەرەبی دەکات بەرامبەر بە سوریا

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات پێشوازیی لە بەرژەوەندییەکانی عەرەب لە سوریا و کۆبوونەوەکانی جەددە و عەممان و کۆبوونەوەی دوێنێی وەزیرانی عەرەبی سەبارەت بە سوریا کرد و رایانگەیاند، هیوادارن ئەو هەنگاوانە بە پرۆسەیەکی سیاسی یەکگرتوو کۆتایی پێبێت کە کۆتایی بە کارەساتی سورییەکان بهێنرێت.

“مەسەدە” لە راگەێنراوێکدا سەبارەت بە کرانەوەی ئەم دواییەی عەرەبی بەرامبەر بە سوریا رایگەیاند، پێشبینی دەکات دەستپێشخەری عەرەبی بەشداری بکات لە ئامادەکردنی هەلومەرجی کاراکردنی رەوتی پڕۆسەی سیاسی بە پێی بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش، بە شێوەیەک کە هەلومەرجی گونجاو دروست بکات بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی پەنابەران و مەترسی نەخستنە سەر چارەنووسیان.

ئەنجومەن ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن بۆ ئەو مەبەستە، بەتایبەتی لە پرسی پەنابەران، بەپێی ئەوەی لە راگەێنراوەکەدا هاتووە.

دوێنێ یەکشەممە، کۆبوونەوەی وەزیرانی عەرەبی لە قاهیرە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە سوریا دوای پشوویەکی نزیکەی 12 ساڵی دەگەڕێتەوە سەر کورسییە چۆڵەکەی لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی.

لە راگەێنراوەکەیدا، “مەسەدە” جەختی لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە دەرەوەی سنوورەکانەوە کردەوە، کاریگەرییەکانی بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکانەوە “تەنها لە ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێدا سنووردار نییە، بەڵکو کێشەیەکی قووڵی نیشتمانییە کە کاریگەریی لەسەر بەشێکی زۆری گەنجانی سوریا هەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەندەڵی دامەزراوەکانی دەوڵەتی بەشداربوو لە بڵاوبوونەوەی بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان لە ناوچەکانی حکومەتی سوریا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپەکانی سەر بە داگیرکاری تورکیا، هەروەها ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا روبەڕووی فشاری جددی دەبنەوە و ئاڵنگارییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی، کە ئەمەش یەکەمایەتییەکی نیشتمانییە بە شێوەیەکی نایاب کە داوای چاکسازییەکی ریشەیی لە دامەزراوە نیشتمانییەکان دەکات”.

“مەسەدە” ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا پرسی دیموکراسی لە وڵاتەکەدا پرسی سەرەکییە و بەبێ ئەو پرسە، سوریا ناتوانێت بوژانەوە و داڕشتنەوەی دروستی دامەزراوە نیشتمانییەکانی خۆی بکات، بەپێی راگەێنراوەکە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش