پێش رۆژی سەرکەوتن.. رووسیا هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕتر کردۆتەوە

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕتر کردووەتەوە پێش نمایشی ساڵانەی رۆژی “سەرکەوتن” کە لە مۆسکۆ بەرێوەدەچێت، لە 9ـی ئایاری 1945، هێزەكانی رووسیای فیدراڵ بەسەر نازییە ئەڵمانییەكاندا سەركەوتن و شكستیان پێهێنان. بۆیە ئەو رۆژە بە رۆژی سەركەوتن بۆ رووسیا ناسێندرا و هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا یادی ئەو سەركەوتنە دەكەنەوە. 

کیێڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشی مووشەکی و ئاسمانی زیاتری رووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەگەرێکی زۆری هەیە.

  پێش ئەوە ئۆکرانیا رایگەیاندبوو کە هەر 35 فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دروستکراوەکانی ئێرانی لەناوبردووە کە لەلایەن رووسیاوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا رەوانە کرابوون.

بۆردومانەکە لە کاتێکدایە کە رووسیا خۆی بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر نازییەکاندا ئامادە دەکات.

هەموو ساڵێك رووسیا لە 9ی ئایاردا ئاهەنگی رۆژی سەركەوتن لە دووەم جەنگی جیهانی لە رێگەی سازكردنی نمایشێكی گەورەی سەربازی دەگێڕێت.

ئەمساڵ بەپێچەوانەی ساڵانی رابردووەوە، نیشانەکانی نائارامی لەنێو سەرکردایەتی رووسیا لەسەر ئەو ئاهەنگانە دەرکەوت لەکاتی ترسی هێرشەکانی ئۆکرانیا، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بەڕێوەدەبرا هێرشیان کردە سەر کریملین.

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، بەرپرسێکی سەرۆکایەتی شارەوانی مۆسکۆ دەڵێت: “هەندێک گرژی هەیە کە پێشتر نەمبینیوە، بەڵام دەبێت رۆژی سەرکەوتن بخرێتە کاتێکی دیکە ، هیچ بژاردەیەکی دیکە لە ئارادا نییە.”

ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە ساڵی 1945دا یادی خۆبەدەستەوەدانی نازییەکانی ئەڵمانیای کردەوە و زێلێنسکی”رووسیای پوتین”ی بەراورد کرد بە “ئەڵمانیای هیتلەر” و گوتی کە کریملین بەدوای “کۆیلەکردن و لەناوچوون”دا دەگەڕێت، وەک چۆن نازییەکان کردیان، رووسیاش سەرکەوتوو نابێت .