بەرێوبەرایەتی خۆسەر منداڵێک لە خێزانەکانی داعش رادەستی شاندێکی نیوزلەندا دەکات

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی ئایاری 2023، بەرێوبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند کە پێنجشەممەی رابردوو منداڵێکی لە یەکێک لەخێزانەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) رادەستی شاندێکی نیوزلەندا کردووە کە جەیمس مۆنرۆ، نوێنەری تایبەتی کونسوڵگەری حکومەتی نیوزلەندا سەرۆکایەتی دەکات.

شاندەکە سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەیان کرد لە بەرێوبەرایەتی خۆسەر و لەلایەن بەرپرسانی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازییان لێکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەرێوبەرایەتی خۆسەر، ئەو منداڵە کە خاوەنی رەگەزنامەی نیوزلەندییە، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە واژۆی ئەو دوو لایەنەیان لەسەرە، رادەستی شاندە نیوزلەندییەکە کراوە.

جەیمس مۆنرۆ، نوێنەری کونسوڵگەری نیوزلەندا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی دان بەو قوربانیدانانەدا دەنێت کە ئیدارەی خۆسەر لە شەڕی داعش و پاڵپشتی و قەرەبووکردنەوەی خەڵکی زیانلێکەوتوو و دابینکردنی چاودێری مرۆیی لە کەمپەکاندا داوە.

بەرێوبەرایەتی خۆسەر، تیشکی خستەر سەر بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری سوریا، هەروەها بەئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرێوبەرایەتییەکە بەردەوامە لە هاوکاریکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتییان لە باکوری سوریا هەیە بۆ گەڕاندنەوەیان.