هەولێر – نۆرس پرێس
پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری کۆبونەوەی رۆژی شەممەی داهاتوی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەی کاری کۆبونەوەکەش، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای کارەبا و جەژنی نیشتمانی کۆماری عێراق دەدرێت و پەسەند دەکرێت.
هەروەها دەنگ لەسەر راپۆرتى لێژنەى لێکۆڵینەوەى پەرلەمان دەدرێت لەبارەى رێوشوێنەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستى زانکۆى تکریت و چەند زانکۆیەکى دیکە.
هەر بەگوێرەى خشتەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاساکانى هاوکارى یاسایی، پەیمانگاى ئامادەکردنى رێگەپێدراوى پۆلیس و هەموارى یاساى کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان دەکرێت.
