سەرۆککۆماری عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەن
هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئێوارەی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەلایەن نوێنەری پادشای شانشینەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆکایەتی کۆمار لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە کە سەرۆککۆمار بە سەردانێکی فەرمی گەشتە بریتانیا و لە فڕۆکەخانە لۆرد رۆبەرت لۆڤین، لەلایەن نوێنەری پادشای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکراوە .
وەک لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، مەبەست لە سەردانەکەی بۆ بەشداریکردنە لە رێوڕەسمی تاج لەسەرنانی چارڵزی سێیەم.
سەرۆک کۆمار سەردانەکەی لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی شانشینی بەریتانیادا هاتووە، بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی تاج لەسەرنانی چارڵزی سێیەم، پادشای شانشینی بریتانیا.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەم، ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار لەسەردانەکەدا یاوەری سەرۆک کۆمار دەکەن.