لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای دەرعا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا
دەرعا – نۆرس پرێس
رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوەوە لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای دەرعا، منداڵێک گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، منداڵەکە بە ناوی محەمەد ڕدوان بووە تەمەنی 11 ساڵە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراوەوە کە پاشماوەی شەڕەکانە، لە زەوییەکی کشتوکاڵی باکوری شاری ئەلتفس لە ڕۆژئاوای دەرعا، گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵە خەڵکی شارۆچکەی کەریم شیمالی ناوچەی ئەلجاتە کە لە ڕۆژهەڵاتی دەرعاوە هاتووە و لەگەڵ خێزانەکەی لە دەوروبەری شاری ئەلتفس دەژیان و لە بواری کشتوکاڵیدا کاریان دەکرد.
بەپێی سەرچاوەکان بە دەیان بنەماڵەی ئەلجات چوونەتە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای دەرعا و لەژێر خێمەدا دەژیان و لە بواری کشتوکاڵدا کاریان دەکرد.
پاشماوەکانی شەڕ بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی بە دەیان هاوڵاتی مەدەنی کە زۆربەشیان منداڵن، لە مانگی تەمموزی 2018 دا هێزەکانی حکومەت هاتوونەتە ناو پارێزگای دەرعا بەڵام تا ئێستا ناوچەکەیان لە مین و تەقەمەنی بەجێماوی جەنگ پاک نەکردووەتەوە.