حکومەتی دیمەشق نرخی بەرهەمی گەنمی بە 2800 لیرە دادەنێت، بە پاداشتیشەوە
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمرۆ پێنجشەممە، 4ی ئایاری 2023، لیژنەی ئابووری لە حکومەتی دیمەشق، نرخی کڕینی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی لە جووتیاران هەموارکردەوە.
پێشتر لیژنەکە نرخی گەنمی بە دوو هەزار و 300 لیرە دیاریکردبوو، هاوکات نرخی گەنمیش بە دوو هەزار لیرە بوو، بەڵام لەلایەن جووتیاران و یەکێتی جوتیاران لە حکومەتی سوریا رەتکرایەوە.
لەکاتێکدا لیژنەی ئابوری لە حکومەت نرخی گەنمی بە 2500 لیرە بۆ هەر کیلۆیەک دانا و 300 لیرەشی وەک پاداشێتێکی هاندان بۆ جوتیاران زیاد کرد.
هاوکات نرخەکە، دوای گۆرانکارییەکە کە لە وەڵامی داواکاری جووتیاران هات بۆ زیادکردنی نرخەکە، دەبێتە 2800 لیرە بۆ هەر کیلۆیەک گەنم.
لە کاتێکدا ئیدارەی خۆسەر تاوەکو ئێستا نرخی بەرهەمی گەنم و جۆی بۆ ئەم وەرزە دانەناوە، جووتیارانیش داوای نرخێکی “دادپەروەرانە” دەکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو تێچوونانەی کە داویانە.
نرخی یەک کیلۆ گەنم، بەگوێرەی نرخی حکومەتی دیمەشق، بە بەراورد بە دۆلار، 32 سەنت بووە، لە کاتێکدا نرخی گەنم لە وەرزی رابردوو، زیاتر لە 50 سەنت بووە.