گوتەبێژی کۆشکی سپی تۆمەتەکانی رووسیا بە هەبوونی رۆڵی ئەمریکا لە هێرشەکەی کریملین رەتدەکاتەوە
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی ئایاری 2023، گوتەبێژی کۆشکی سپی تۆمەتەکانی کریملینی رەتکردەوە کە واشنتۆن دەستی هەبووە لە دانانی پیلان بۆ هێرشێکەی سەر کریملین.
رۆژی چوارشەممە، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سهرۆكی ئۆكرانیاش، لهبارهی هێرشهكه بۆسهر كۆشكی سهرۆكایهتی رووسیا رایگهیاند، هێرشمان نهكردووهته سهر ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا، بهڵكو بۆ دادگا جێیدههێڵین.
ئەمڕۆ جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی، لە بەیاننامەیەکدا بۆ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند، “هیچ پەیوەندییەکمان بەم رووداوەوە نییە”، گوتەبێژی کریملین دیمیتری پێسکۆڤی تۆمەتبارکرد بەوەی “بەشێوەیەکی ئاشکرا و سادە درۆ دەکات”.
ئەمە لەکاتێکدایە گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەهۆی ئەو هێرشەی کە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە سەر کریملین و رایگەیاند: “دەزانین کە بڕیاری ئەم جۆرە کردە تیرۆریستییانە لە واشنتۆن دراوە نەک کیێڤ، کیێڤ ئەوە ئەنجام دەدات کە پێی دەگوترێت”.
گوتەبێژی کرملین ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانجی هێرشەکە لەلایەن ئەمریکاوە دراوە بە ئۆکراینا و گوتی: ”کیێڤ هەمیشە ئازاد نییە لەبارەی هەڵبژاردنی ئامڕازەکانی هێرش، زۆر باش ئاگاداری ئەم رەوشەین”.
دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی هێرشەکە بۆسەر خاکی وڵاتەکەی گوتی: “مۆسکۆ وەڵامی هێرشەکە دەداتەوە بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەو مەترسییەی کە کیێڤ بۆ سەرکردایەتی رووسیا دروستی کردووە”.
دوای ماوەیەکی کەم لە بەئامانجگرتنی کریملین، رووسیا بە 24 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵدا کە بە شێوەیەکی سەرەکی کیێڤ و ئۆدێسا ئۆکراینی کردە ئامانج.
فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەی.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو هێرشەدا، تێکڕا 24 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکارهاتووە و 18 دانەیان لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناوە خراونەتە خوارەوە.