وه‌رزشوانێکی کورد بوو بە پاڵه‌وانی له‌شجوانانی جیهان
هەولێر – نۆرس پرێس
وه‌رزشوانێکی كوردی هەرێمی کوردستان، توانی له پاڵه‌وانێتی له‌شجوانیی جیهاندا نازناوی پاڵه‌وانی پاله‌وانانی جیهان بباته‌وه.
ئازاد هه‌مزه، تەمەنی 34 ساڵە و خەڵکی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێرە، هه‌فته‌ی رابردوو به‌شداری پاڵه‌وانێتی ئایرۆنی نێوده‌وڵه‌تی كرد له وڵاتی سوێد، ئه‌م له‌شجوانه كورده توانی له كێشی زیاتر له 100 كیلۆگرام میدالیای زێڕ بباته‌وه و دواتر ركابه‌ری هه‌موو یاریزانه یه‌كه‌مه‌كانی كرد و نازناوی پاڵه‌وانی پاڵه‌وانانی پێدرا.
له‌و پاڵه‌وانێتیه جیهانییه‌دا، ئازاد هه‌مزه به‌شداریی تێدا كردبوو زیاتر له 350 له‌شجوان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان به‌شدارییان تێدا كردبوو نمایشه‌كان له‌ژێر چاودێرییه‌كی وردی ده‌یان ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی بوون، ئازاد توانی لە نێویاند پلەی باشترین بەدەست بهێنێت.
وەرزشوانەکە له‌سه‌ر ئاستی هه‌ولێر و كوردستان و عێراق به‌رده‌وام پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه، راهێنه‌ری له‌شجوانییه و هۆڵی له‌شجوانی هه‌یه له قه‌زای خه‌بات.
دوای به‌خشینی نازناوی پاڵه‌وانی پاڵه‌وانان به ئازاد هه‌مزه‌ی پاڵه‌وانی كورد، یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر سته‌یج ئاڵای كوردستانی به‌رزكرده‌وه و سه‌رنجی ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه‌ی راكێشا.
“ئازاد” لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، ” لێرەدا کۆتایی بە سەفەرەکەم هات، سوپاس بۆ خوای گەورە سەفەرێکی پڕ چێژ و سەرکوتوو بوو”، راشیگەیاندووە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەگاتەوە هەولێر.
بڕیاره له رێوڕەسمێکی تایبه‌تدا له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێ بكرێت.