مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کران.

هەردوولا، جەختیان لە گرنگی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی کارنامەی وەزاری حکومەتی فیدراڵ کردەوە.