سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له محسن ئه‌لمه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.
له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات، كار و به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، بابه‌تى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق بۆ تێپه‌راندنى سهختييهكان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سهقامگيريى سياسيى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستى و گرنگيى په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و جێبه‌حێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت كرده‌وه.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.