لە ماوەی هەفتەیەکدا.. 168 حاڵەتی توشبوونی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژئاوای سوریا

ئیدلیب– نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، دامەزراوە تەندروستییەکانی سەر بە دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) لە باکووری رۆژئاوای سوریا تۆمارکردنی 168 حاڵەتی نوێی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

رێکخراوی بەرگری شارستانی کە لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری رۆژئاوای سووریا چالاکە، لە رێگەی هەژمارە فەرمییەکانییەوە بڵاوی کردەوە کە “لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 168 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئیدلب و گوندەواری حەڵەب تۆمار کراون”.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدا کە 21 لەو تووشبووانە لە کامپەکاندا تۆمارکراون، ئەمەش لە کاتێکدایە ترسی زیاتری بڵاوبوونەوەی پەتاکە هەیە.

بەپێی چاودێرییەکانی نۆرس پرێس، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری رۆژئاوای سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد