هه‌شت چه‌كداری داعش له ئه‌شكه‌وتێكدا كوژران
قامشلۆ- نۆرس پرێس
له هێرشێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجامیانداوه، هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌یه‌كی داعش-یان له پارێزگای نه‌ینه‌وا به ئامانجگرتوه‌و هه‌شت چه‌كداری داعش-یان كوشتوه.
شانه‌ی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندوه، هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی f16 ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌شكه‌وتێكی كردوه‌ته‌وه ئامانج، كه چه‌كدارانی داعش له شاخی “عه‌دایه” له رۆژئاوای نه‌ینه‌وا کردویانە بە مۆڵگە.
دوای ئه‌نجامدانی گورزه ئاسمانییه‌كه، هێزه‌كانی فیرقه‌ی 15 پشكنینیان بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه كردوه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتوه هه‌شت چه‌كداری داعش كوژراون.