مه‌زڵوم عه‌بدی: درۆنه توركییه‌كان سه‌قامگیری ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گرن
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
ژه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، “چڕی هێرشی درۆنەکانی تورکیا زیادیانکردوەو وایانلێهاتوه كۆمه‌ڵگای رۆژئاوای كوردستان و ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی به ئامانج ده‌گرن، كه كار له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.”
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بدی له تویتێكیدا هات سه‌باره‌ت به ئامانجگرتنی چوار كارمه‌ندی ئاسایشی ناوخۆ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا له باكوری عه‌ین عیسا له باكوری شاری ره‌قه.
له تویته‌كه‌یدا عه‌بدی نوسی، “درۆنێكی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمۆبێلێكی به ئامانجگرت كه فه‌رمانده‌یی ئاسایشی ناوخۆی له عه‌ین عیسا هه‌ڵگرتبو و به‌ره‌و كه‌مپی گرێسپی ده‌چون، به‌وهۆیه‌وه چوار كارمه‌ند گیانیان له ده‌ستدا.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوة، كه “دامه‌زراوه‌ی ئاسایش، ده‌زگایه‌كی مه‌ده‌نییه‌و په‌یوه‌ندی به پاراستنی ئاسایشی شاره‌كانه‌وه هه‌یه.”
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده باسی له‌وه‌شكردوه، “بە‌ئامانجگرتنی دەزگا مەدەنیەکان و که‌مپەکانی پەنابەران و گرتوخانەکانی داعش، ئاسایشی ناوچەکە به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ دەخەنە مەترسیەوە”.
هاوكات ئاشكراشیكرد، “لە 20ـی تەموزەوە درۆنەکانی تورکیا 9 شەڕڤانی هەسەدە و 4 کارمەندی ئاسایش و 13 هاوڵاتی سڤیل-یان بە ئامانجگرتوە.”
عه‌بدی ته‌ئكیدیشی له‌وه كردوه‌ته‌وه ئه‌و هێرشانه له پارێزگاریكردن له “خاك و گه‌له‌كه‌مان” ساردمان ناكاته‌وه.