هەولێر – نۆرس پرێس
نوسینگەی پارێزگاری شانلی ئورفا لە باشوری تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە خاڵێکی پشکنینی سوپای تورکیا لە نزیک گرێسپی لە باکوری سوریا، دوو پۆلیسی تورکیا کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربون.
لەڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی پارێزگاری شانلی ئورفا بڵاویکردەوە، کە بۆمبێکی چێندراو بەکاروانێکی هێزەکانی پۆلیس لە گرێسپی تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا دوو پۆلیس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربون، دۆخی تەندروستی بەشێک لەبریندارەکانیشی ناجێگیرە و لەئێستادا چارەسەری پێویست وەردەگرن.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەفەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیەدا رانەگەیاندووە.