هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوهندی عێراق ڕایگەیاند، 180 ملیۆن و 272 هەزار دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشراوە.
بانکی ناوەندی بڕی 57 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش خستووەتە بازاڕەکانەوە كە ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەی کاش دادەنرێت، چونکە هەفتەی ڕابردوو ڕێژەکە بە شێوەیەک دابەزی گەیشتە حەوت ملیۆن دۆلار و دواتر گەیشتە 32 ملیۆن دۆلار.
ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 142 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کراوە، لە كاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوودا 100 دولار بەرامبەر 140 هەزار دیناری عێراقی بووە.