پڕۆژەیەکی بەڕێوبەری خۆسەر شاری قامشلۆ بە ریگای نێودەوڵەتی M4ەوە دەبەستێتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسی کۆمپانیایەک کە سەرپەرشتی پڕۆژەیەک دەکات کە شاری قامشلۆ بە ڕێگای نێودەوڵەتی M4 ەوە دەبەستێتەوە، بۆ نۆرس پرێس ئاشکرای کرد، کە تێچووی پڕۆژەی رێگای عەمبارە ملیۆنێک و 352 هەزار دۆلارە، ساڵێک لەمەوبەر کارەکانی دەستیپێکردووە.
حوسێن سلێمان، هاوسەرۆکی کۆمپانیای ناوخۆیی زاگرۆس، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بەڕێوبەری خۆسەر رایگەیاندبوو کە پڕۆژەکە لە ماوەی شەش مانگدا تەواو دەبێت، بەڵام “لە کاتی کارکردندا، ئەوە روون بووەوە کە رەوتی رێگاکە پێچ و پەنای زۆر لەخۆدەگرێت، بۆیە رێگایەکی نوێ و نیمچە تەخت هەڵبژێردرا.
بە گوتەی “حوسێن” درێژی ئەو ڕێگایە نوێیە 10 هەزار و 320 کم، و لە گوندی عەمبارەوە لە رۆژئاوای قامشلۆوە دەست پێدەکات تا دەگاتە گوندەکانی نەقەرە و مەلا سیبات، پاشان رێگای M4ی نێودەوڵەتی، هەروەها پانی ڕێگا نوێیەکە 15 مەتر دەبێت.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمپانیای جێبەجێکار کارە سەرەتاییەکانی پڕۆژەکەی تەواوکردووە، کە بریتیین لە رشتنی خاکی کشتوکاڵی، هەڵکەندنی زەوی، پڕکردنەوەی زەوی، پاشماوەی کانگا و بەردی وردکراو، جگە لە کاری پیشەسازی و پرد و تێپەڕگەکان”.
گوتیشی، “هەموو کەرەستەی کاری پڕۆژەکەمان تەواو کردووە، جگە لە بابەتی کاری قیرپۆشی، کە تا کەشوهەوا لەبار نەبێت ناتوانین کاری لەسەر بکەین”.