فڕۆکەوانی سوری پاساو بۆ گرانبوونی نرخی بلیتی قامیشلۆ دەهێنێتەوە

دیمەشق- نۆرس پرێس

کۆمپانیای فڕۆکەوانی سوری رایگەیاند، بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی نرخی بلیتی فڕۆکەی کۆمپانیای فڕۆکەوانی سوریا بە هۆی گرانی نرخی سووتەمەنیەوەیە لە جیهاندا.

سەرچاوەیەك لەو كۆمپانیایە بۆ رۆژنامەی نیمچە فەرمیی ئەلوەتەن روونیكردەوە كە ئەم گرانبوونە لەسەر هێڵی دیمەشق بۆ قامیشلۆ بڕێکی کەم بووە، پێشتر نرخەكەی 250 هەزار بووە و ئێستا بووەتە 280 هەزار لیرەی سوری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌باره‌ت به‌ هێڵه‌كانی دیكه‌ش، پشت دەبەستێت بە دریژی ماوەکە و خواستی کڕیاران و پڕبوونەوەی گەشتەکە”

كۆمپانیاكە، زیادبوونی نرخی سووتەمەنی جیهانی و نەوتی سپی بە هۆکاری سەرەکی ناوبرد، راشیانگەیاند کە بەرزبوونەوەی ئەو نرخانە بە بڕیارێكی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی وەزیران بووە.