سوەیدا – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی مەروان ئەلتەویل، بەهۆی خوی پێداکێشانی ئۆتۆمبێلی شارەوانی لەکاتی کارکردنیدا گیانی لەدەستدا، بەو هۆیەوە خەلکێکی زۆر لە پارێزگای سوەیدا دڵتەنگی خویان دەڕبری.
شایەتحاڵێک بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، مەروان ئەلتەویل، تەمەنی پەنجا ساڵە، خەڵکی شاری شەهبای باکوری سوەیدایە، لەکاتی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکدا، ئۆتۆمبێلی شارەوانی خوی پێدا کێشا ، بەو هۆیەوە تووشی خوێنبەربوونی ناوەوەهات و گیانی لەدەستدا.
ئەنجوومەنی شارەوانی شەهبا لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ماتەمینی بۆ ئەو کرێکارە پاککەرەوەیە کە ناوی مەروان ئەلتەویڵەیە دەربڕی.
خەلکی شاری شەهبا، بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، ماڵئاواییان لە لاوی کۆچکردوو مەروان ئەلتەویل کرد، ناوبڕاو کاری لەپێناو پەیداکردنی بژێوی حەڵاڵ دەکرد بۆیە خاوەنی ناوبانگێکی باش و کارێکی شەرەفمەندانەبووە.