دابەزینی بەهای لیرەی تورکی کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا دروستکردووە

گوندەکانی حەلەب – نۆرس پرێس

بازاڕەکانی شاری ئەعزاز رووبەڕووی گرانییەکی بەرچاوی نرخی شتومەکەکان بوونەتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی دابەزینی نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بوو.

لیرەی تورکی دراوی فەرمی مامەڵەی ئەو ناوچانەیە کە لەلایەن کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی لایەنگری ئەنقەرە کۆنتڕۆڵکراون.

دانیشتوانی ئەعزاز بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، کەرەستەی سەرەتاییەکانی رۆژانەمان لە رۆژانی هەینی و شەممەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەوەش دوای داڕمانی ئابووری بە لیرەی تورکی.

ئێوارەی رۆژی هەینی، لە گوندەکانی حەلەب، لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار، 20.40 کڕین و 20.15 فرۆشتنی پێوەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، نرخی کیلۆیەک شەکر گەیشتە 20 لیرەی تورکی واتە (8 هەزار لیرەی سوری)، لەکاتێکدایە بەر لە چەند رۆژێک 16 لیرەی تورکی بوو، برنجیش گەیشتە 22 لیرەی تورکی (8 هەزار و 800 لیرەی سوری)، کە پێشتر 17 لیرەی تورکی بوو.

نرخی لیترێک نەوت بە 38 لیرەی تورکی (15 هەزار لیرەی سوری) بوو دوای ئەوەی بە 33 لیرەی تورکی فرۆشرا، تەماتەش بە نزیکەی 14 لیرەی تورکی (8 هەزار لیرەی تورکی) کە پێشتر تەنها  10 لیرەی تورکی بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا دێت کە بڕیارە 14ی ئایار ئەنجام بدرێت.