بەڕێوبەری خۆسەری: توشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە وهیچ ئاسۆیەک نییە بۆ روبەڕوبوونەوەی
رەققە- نۆرس پرێس
بەرپرسێکی تەندروستی لە بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، تا دێت توشبوون بە کۆرۆنا لە زیاد بووندایە بەڵام بە دووری زانی ئەمە شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسەکە بێت.
جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە بەڕێوبەری خۆسەری، رایگەیاند، زیادبوونی ئەم دواییەی ژمارەی توشبووان تا ئێستا نەگەیشتووەتە شەپۆلێکی نوێی بڵاوبوونەوە.
بە وتەی “جوان” دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەکە، چەند كاتێكی دیاریكراو هەبوون کە رێژەی تووشبووان تیایدا زیادیان کردووە، لەنێویاندا ئەم ماوەیەی ئێستایە.
ناوبراو بە نۆرس پرێسی راگەیاند، نەبوونی ئەگەری شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسەکە لە رۆژاڤا دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند هۆیەک، دیارترینیان “دابەزینی بەهێزی خودی ڤایرۆسەکە، جگە لەوەی کە زۆرێک لە کەسانی بەساڵاچوو و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە ڤاکسینیان وەرگرتووە”
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەموو ئەمانە “پێویستە بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خۆپارێزی و رێوشوێنی پێویستی تەندروستی بگرنەبەر”.
سێشەممەی رابردوو، دەسەڵاتی تەندروستی لە بەڕێوبەری خۆسەری 39 تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد، کە بە سەر شارەکانی هەرێمی جەزیرەدا دابەش بوون، ئەوانیش 33 پیاو و 6 ژن بوون.
کۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر تا ئێستا گەیشتووەتە 38642 کەس، لەنێویاندا 1578 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2565 چاکبوونەتەوە.