بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی “ئاسایش” بۆ چوار ئەندام کە بە درۆنێکی تورکیا لە عەین عیسا کرانە ئامانج
رەققە- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەمە، ژمارهی قوربانیانی بۆردومانی درۆنەکەی تورکیا کە له شارۆچکهی عهین عیسا، 50 کم له باکووری شاری رهققه، گهیشته چوار ئهندامی هێزهکانی ئاسایشی ناوخۆ.
“ئاسایش” بەیاننامەکەی نوێکردەوە، کە دوو کاتژمێر پێش ئێستا بڵاویکردبوەوە، ئاماژەی بەوەکردووە “لە ئەنجامی بۆردومانکردنی درۆنێکی تورکیا لە عەین عیسا چوار ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو چوار ئەندامەی کە شەهید بوون ئەمانەن (بەشار محەمەد عەلی بوزان – جیهان محەمەد مستەفا – سارا محمد ئەلحسێن – سەلما عەلی مستەفا)”.
دوو کاتژمێر لەمەوبەر، “ئاساییش” لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا رایگەیاندبوو”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، درۆنێکی تورکیا هێزەکانمانی لە عەین عیسا کردە ئامانج لەکاتێکدا ئەرکەکانیان ئەنجامدەدا”.
لەو کاتەدا ئاماژەی بەوەدا “به ئامانجگرتنهكه بووە هۆی شههیدكردنی دوو ئەنداممان بە ناوەکانی، بهشار محهمهد عهلی بوزان و جیهان محهمهد مستهفا ، ئهمه جگه له برینداربوونی دوو ئهندامی تر كه برینەکانیان جیاوازە “.
“ئاسایش” هێزێکی مەدەنییە و ئەرکی تەنها پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستانە.
دوای كۆبوونەوەی لوتكەی تاران، توركیا بۆردومانی بە درۆن لە رۆژئاوای کوردستان چڕكردوەتەوە و ئۆتۆمبێلی مەدەنی و سەربازی دەکاتە ئامانج، هەندێك جاریش خاڵە گرنگەكان و زەوییە كشتوكاڵییە بەتاڵەکان دەکاتە ئامانج.