درۆنێکی تورکیا دوو ئەندامی “ئاسایش” لە عەین عیسا دەکاتە ئامانج
رەققە- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەمە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاند، بە هۆی بۆردومانی درۆنێکی تورکیا لە شارۆچکەی عەین عیسا، دوو لە ئەندامانیان شەهید کراون.
“ئاسایش” هێزێکی مەدەنییە و ئەرکی تەنها پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستانە.
“ئاسایش” لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاند، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، درۆنێکی تورکیا هێزەکانمانی لە عەین عیسا کردە ئامانج لەکاتێکدا ئەرکەکانیان ئەنجامدەدا”.
ئاماژهی بهوهشكردووە: “به ئامانجگرتنهكه بووە هۆی شههیدكردنی دوو ئەنداممان بە ناوەکانی، بهشار محهمهد عهلی بوزان و جیهان محهمهد مستهفا ، ئهمه جگه له برینداربوونی دوو ئهندامی تر كه برینەکانیان جیاوازە “.
دوای كۆبوونەوەی لوتكەی تاران، توركیا بۆردومانی بە درۆن لە رۆژئاوای کوردستان چڕكردوەتەوە و ئۆتۆمبێلی مەدەنی و سەربازی دەکاتە ئامانج، هەندێك جاریش خاڵە گرنگەكان و زەوییە كشتوكاڵییە بەتاڵەکان دەکاتە ئامانج.