135-مین کاروانی سەربازی هاوبەشی رووسیا و تورکیا لە گوندەواری کۆبانێ

کۆبانێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی هاوبەشی لەگەڵ لایەنی تورکیا لە گوندەواری رۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدا، کە کاروانی ژمارە 135-مینە لە نێوان هەردوولایەندا لە ناوچەکە، لەدوای رێککەوتنی رووسیا و تورکیا لەسەر ئاگربەست لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان.

وەک شێوازێکی ئاسایی، رۆژانی دووشەممە کاروانە هاوبەشەکە ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەمجارە دواخرا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، چونکە رۆژی دووشەممە هاوکات بوو لەگەڵ پشووی جەژنی رەمەزان.

کاروانەکە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی رووسیا و تورکیا پێکهاتبوو و دوو هێلیکۆپتەری رووسییان لەگەڵدا بووە، لە گوندی “ئاشما”وە کە 20 کم لە ڕۆژئاوای کۆبانێوە دوورە، بەڕێکەوتوون.

بەم گوندانەدا تێپەڕیوون “جەرقولی فەوقانی، جبنە، بەیادیە”، تا گەشتنە گوندی “زوورمەغار”، کە دەکەوێتە نزیک شاری جەرابوڵوسەوە لە کەناری رۆژهەڵاتی رووباری فورات و دوا گوندی رۆژئاوای شاری کۆبانێیە.

دوای ئەوەی کاروانەکە گەشتە گوندی “زوورمەغار”، بە ئاراستەی رۆژهەڵاتدا گەڕایەوە و بە گوندەکانی “ەیادیە، جابنە، مێشکوو، بێندەر، قەرەکوی تەهتانی، قولە، سووسان” دا تێپەڕی، تا گەشتە بازگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە نزیک “ئیزاعە”، لە رۆژئاوای شاری کۆبانێ.

دوای ئەوە گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێکیان لە گوندی “ئاشما”، بەناو گوندەکانی “سەفتەک، بۆبان، خورخۆری، دیکمداش، قەران، گەرقۆڵی فەوقانی”دا تێپەڕین.

ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە دەروازەی نزیک گوندی “ئاشما” وە چوونەتە ژوورەوە، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی رووسیاش گەڕانەوە بۆ وێستگەکەیان لە نزیک شارۆچکەی “سەڕین” لە باشووری کۆبانێ.

لە حەڤدەی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، لایەنی رووسیا و تورکیا 134-مین کاروانی هاوبەشیان لە گوندەواری رۆژئاوای کۆبانێ ئەنجامدا.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان