نەتەوەیەکگرتووەکان داوای جێجەبێکردنی دادپەروەی و لێپێچینەوە لە بەرپرسانی تاوانەکان لە سوریا دەکەن
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتانی ئەندام کرد کە هاوکاری دارایی بۆ میکانیزمی نێودەوڵەتی سەربەخۆ بۆ سوریا دابین بکەن، ئەویش بەمەبەستی بەدەستهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان و لێپرسینەوە لەو کەسانەی بەرپرسیارن لە تاوانەکان لەو وڵاتەدا کە جەنگ وێرانی کردووە.
کاسرین مارشی ئەوهل، سەرۆکی میکانیزمی نێودەوڵەتی، بێلایەن و سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە قورسترین تاوانەکانە ئەنجامدراوەکان لە سوریا، داوای لێپێچینەوە و دادگاییکردنی ئەو کەسانە دەکات بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، کە بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی جۆرە تاوانەدا.
ئەوهل گوتیشی: “ئێمە بە تەواوی ئاگاداری قەبارەی وێرانکەری کارەساتی سوریاین و گرنگە بەردەوامبین لە پێداگری لەسەر دادپەروەرییەکی گشتگیرتر لە داهاتوودا.”
ئاماژەی بەوەشکرد، میکانیزمی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای هەر دەرفەتێکی پەیوەندیداردا بۆ هاوکاریکردنی سیستەمی دادوەری لە سوریا، هەروا پێشوازی لە هەوڵەکانی وڵاتانی ئەندام کرد بۆ پشتگیریکردن لەم میکانیزمانە، بۆ دەستەبەرکردنی لێپرسینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییە قورسەکان.
شاندەکانی وڵاتانی ئەندام تیشکیان خستە سەر لێپێچینەوەکان بە بەکارهێنانی ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن میکانیزمەکەوە لە ساڵی 2016ەوە کۆکراونەتەوە، داوای زیادکردنی پشتگیری و بودجەی چاوەڕوانکراویان کرد بۆی.
هاوکات نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان میکانیزمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی رەتکردەوە و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خاوەنی ئامێری یاسایی و دادوەری تایبەت بە خۆیەتی، هەمیشە سەلماندوویەتی کە “زیاتر لە توانای بەدیهێنانی دادپەروەری و پاڵپشتیکردنی ئاشتەوایی” هەیە.